سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: ئامانجی حاجی قاسم بڕینی دەستی ئەمریکا لە ناوچەکە بوو کە بەمزوانە دێتەدی.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: رەوتی بەرخۆدان بە گیافیدایی شەهید سولەیمانی گیانی تازەی وەبەرکەوتووە و ئارمانجەکانی حاجی قاسم واتا ئازادی قودسی شەریف و برینی بە تەواوەتی دەستی ئەنریکا لە ناوچەکە بەمزوانە دێتە دی.

وتیشی: داری پیرۆزی بەرەی بەرخۆدان بە گیانفیدایی ئەو شەهیدە پایە بەرزە گیانی تازەی وەبەر کەوت و ئەمرۆ بەندێکی پتەوە لە بەرانبەر بەدفەڕییەکانی ئەمریکا و جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی و بێ گومان ئامانجی حاجی قاسم بەمزوانە دێتەدی.