شێوەی هەڵسوکەوتی حاج قاسم لەگەڵ هاوڕێکانی و بەتایبەتی ئەهلی سوننە تایبەت بوو. لەگەڵ هەموو کەسێک زۆر خۆشڕوو و میهرەبان بوو و نیسبەت بە خەڵکی ناوچە ئازادەکان هەستی بە بەرپرسیارێتی دەکرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: لە سێهەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی حاج قاسم، هەواڵنێری مێهر لەگەڵ دکتۆر سەید عەلی ئەلیاسری ئەمینداری کەتیبەکانی سەرایا خوراسانی گفتوگۆیەکی ئەنجام داوە کە کورتەیەکی لە خوارەوە دێت.

ئەلیاسری وێڕای سەرەخۆشی بە بۆنەی سێهەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس وتی ئەو دوو شەهیدە ژیانی خۆیانیان بۆ بەرگری لە بیر و باوەڕیان دانابوو. حاج قاسم نمانەی ڕوونی یارانی ئیمام عەلی بوو، لە ڕواڵەتی ئەودا دەتوانرا وێنەی میقداد، عەمار و سەلمان فارسی ببینیەوە و ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ گیانفیداییەکانی ناوبراو لە ڕێگای ئیسلام و ئازاد کردنی ناوچە ئیسلامییەکان لە چنگی داعش، ئەمریکا و ئیسرائیل.

حاج قاسم توانی لە ماوەیەکی کورتدا، سوپایەک لە برا مەسیحییەکان دابمەزرێنێت، سوپایەک کە بە ناوی سوپای بابلیوون ناسرا. فەرماندەی ئەو سوپایە وتی کە حاج قاسم لەگەڵیان میهرەبان بوو و هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی کە گیانفیدا عێراقییەکان عاشقی بن.

لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق و سووریا لە زیاتر لە یەک شەڕدا لەگەڵی هاوڕێ بووم . یەکەم خزمەتی من لە لای ئەوان لە تیپی حەڤدەی سوپای عێراق لە ناوچەی بەلەد بوو. ئەو لەگەڵ شەهید ئەبوو مەهدی بۆ ئازاد کردنی بەلەد هاتبوون. ئەوان لە ئەو شەڕەدا ئاوەها قسەیان کرد: ئەبێ بە چاوێکی ئەرێنییەوە بڕوانینە دانیشتووانی ئەو ناوچە و لە ناسینەوەی ئەو کەسانەی کە خوێنی ئەو خەڵکە دەڕێژن وردبین بن.

شەهید سولەیمانی هەمیشە لە بیری دانیشتووانی ناوچە ئازاد کراوەکان بوو تا گیان و تەندروستیان بپارێزرێت هیچ جیاوازییەکیشی نەبوو کە سەر بە ئایینێکن.

حەزی حاج قاسم لە برا سوننەکان لەگەڵ ئامادەبوانی دیکە جیاواز بوو تا ئەو هەستەیان پێ بدات کە ئەوانەی کە هاتوون لە دەستی داعش ڕزگاریان بکەن،شیعەن.

لە ناوچەی جەلەولا بریندار بووم و دوای چوار کاتژمێر حاج قاسم ئاگادار کرایەوە. بەهۆی شەڕەوە گواستنەوەم بۆ نەخۆشخانە ئەگەری نەبوو و پزیشکەکان وتیان کە ئەبێ بە بێ بێهۆش کردن نەشتەرگەری بکرێت. لە ئەو کاتەدا حاج قاسم هات و دەستی خۆی خستە سەر توێڵم و وتی ئاغای یاسری پێویستی بە بێهۆشی نییە. بە ئەو کارە ئەوەندە بەهێز بوومەوە کە توانیم نەشتەرگەری بە بێ بێهۆش کردن ئەنجام بدەم.

شەهید سولەیمانی لە یەکێک لە لێدوانەکانیدا پێمانی وت کە پێش لە دەرکردنی فتوای ئایەتوڵا سیستانی، سێ شەو و ڕۆژ لەلای ئەوان بووم و لە ئەو ڕۆژانە سەرکەوتن بۆ من دەرکەوت.

هەر چرکە ئەگەر بوو کە حاج قاسم و حاج ئەبوو مەهدی شەهید ببن،چونکوو ئەوان لە پشت بەرەکانی شەڕەوە نەبوون بەڵکوو هەمیشە لە هێڵی پێشەوە بوون، کەواتە شەهید بوونی ئەوان لە بەرەی شەڕ بۆ ئێمە دوور لە چاوەڕوانی نەبوو. بەڵام دوای هەموو شەڕەکان و سەرکەوتن بە سەر داعشدا ،چاوەڕوان نەبووین کە شەهید ببن.

ئەو دووشەهیدە بەرەیەکی بەهێزیان لە بەرانبەر ئەمریکا و ئیسرائیلدا پێک هێنا. لە ڕاستیدا شەهادەتی ئەو دوو گەورە ورەی بزووتنەوەکانی بەرخۆدانی بۆ ڕزگار کردنی خەڵکی ستەملێکراو چ لە عێراق، چ لە بەحرەین، سووریا، یەمەن و لوبنان زیاد کردەوە.