سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتی: قاره‌مانێتی ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری پێشوی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشووی قودسی سوپای پاسداران له‌بیر ناكه‌ین.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند: "قاره‌مانێتی ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری پێشوی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی پێشوی قودسی سوپای پاسداران له‌بیر ناكه‌ین و به‌ئامانجگرتنیشیان كارێكی سه‌ركۆنه‌كراوه‌".

محه‌مه‌د شیاع سودانی له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، "پێویسته‌ سه‌ركرده‌كانی سه‌ركه‌وتن و قاره‌مانێتیه‌كه‌یان، له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێزترین گروپی تیرۆریستی توندڕه‌و كه‌ مێژوی هاوچه‌رخ به‌خۆوه‌ بینیویه‌تی، له‌بیر نه‌كه‌ین".

راشیگه‌یاندوه‌، "به‌ ئامانجگرتنیان سه‌ركرده‌كانی سه‌ركه‌وتن، به‌ هه‌موو بنه‌ما و یاسایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كارێكی سه‌ركۆنه‌كراو بوو".