بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵا خامنەیی ، رێبەری باڵای شۆرشی ئیسلامی ئێران لە دیداری ئەندامانی شۆرای ناوەندی سەندیکای ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی خوێندکاران لە ئەورووپا، وتیان: ئەنجومەنی ئیسلامی یەکێک لە سەروەتەکانی کۆماری ئیسلامی و خاوەن راسپاردەیی تایبەتە.
جەختیشی کرد: بەردەوامیی خۆراگریی، کاریگەریی لە سەر ئاقاری دەوروبەر و روون کردنەوەی قسەی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کارە پێویستەکانی ئەنجومەنی ئیسلامیە.
ئایەتوڵا خامنەیی لەم دیدارەدا بە یادکردنەوەی حوجەتولئیسلام دوکتۆر ئێژەیی لە بنیاتدانەرانی سەندیکای ئەنجومەنی ئیسلامی خوێندکاران لە ئەورووپا، چالاکی گەنجانی خوێندکاران و خاوەن روانگەی نوێ و گۆرانکارانەی بە دەرفەت زانی و زیادیشیان کرد: قسەی نوێی کۆماری ئیسلامی ئەمەیە کە لە پێکهێنانی حکومەتێکدا، جگە لە کاریگەریی لە سەر خەڵک، بنەمای ئایینی و دینیش کاریگەرە.
رێبەری باڵای شۆرش، ئابدەیت کردنەوەی ئەنجومەنیئیسلامی بە پاراستنی بنەماکان بە مەرجێکی دیکە ی دۆخی ئەمرۆ زانی و وتیان: هەندێ بنەماکان پاوەجێ و بەردەوامن وەکوو بنەمای دادپەروەری کن لە هەزاران ساڵ لەمەوپێشەوە بووە و کۆنە نابێت بەڵام لە شێوازی جێبەجێ کردنی دادپەروەریدا ئەگەری نۆژەن کردنەوە هەیە.