سەرۆکی ئەنجومەنی سینەمای گەنجانی مەهاباد وتی: کورتەفیلمی بەڵگەیی " تابوت" لە دەرهێنانی گەنجێکی ئەو شارە گەییشتە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی " تایگا" ی ڕووسیا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەحیم بایزیدی ڕایگەیاند: فیلمی چیرۆکی تابوت (coffin) لە دەرهێنان و نووسینی عەلی ئەمینی نیا دەرهێنەری مەهابادی گەییشتووەتە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی تایگا لە وڵاتی ڕووسیا.

ناوبراو درێژەی دا: ئەو فیلمە لە ٤ خولەکدا و لە سەر بابەتی کۆمەڵایەتی لە ئەو شارە بەرهەم هاتووە و پێشتریش لە فێستیڤاڵی شیلی fivc intenational screendance festival of chile ٢٠٢٢ بەشداری کردووە.