بەرپرسێکی هەواڵگری پێشووی ئیسرائیل دانی پێدا نا کە ستراتیژی ئەو ڕژێمە لە دژی ئێران شکستی هێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە، تامیر هایمەن سەرۆکی پێشووتری هەواڵگری سەربازی ئەرتەشی ئیسرائیل دانی پێدانا کە ستراتیژی ئەو ڕژێمە لە دژی ئێران کە بریتیە لە گەمارۆی توندی ئابووری و گەڵاڵەی وەستاندەوەی سەربازی، شکستی هێناوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە کابینەی نوێ ئەبێ بزانێت کە ستراتیژی ئێستا کارامە نییە، درێژەی دا: دوورەپەرێز کردنی سیاسی و ئابووری ئێران ڕاستەقینە نییە و ئەو وڵاتە خۆی لە بواری ئابوورییەوە دوورەپەرێز نابینێت.

ئەو بەرپرسە پێشووەی ئیسرائیلە درێژەی دا: هەر کەس بەڵگەی ئەمدواییەی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکای خوێندبێتەوە تێدەگات کە ئەمریکییەکان نایانەوێت هێزی سەربازی لە دژی ئێران بەکار بهێننن، ئەوان ڕاشکاوانە نووسیویانە ستراتیژی گەمارۆ و وەستاندنەوە شکستی هێناوە.