نزیک بە ١٠٩٥ ڕۆژ لە تیرۆری شەهید قاسم سولەیمانی تێدەپەڕێت و هێشتا ئەو دۆسیە کراوەیە و شوێنگیری دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوپەیوەند بە دۆسیەی حاج قاسم و هاوسەنگەرەکانی، شوێنگیرییەکان جگە لە ئێران لە دادگاکانی عێراقیش هاتووەتە ئاراوە و لە هەمان پێوەندیدا دۆسیەیەکی دادوەری لە عێراق وەکوو وڵاتێک کە تاوانەکەی تێدا ئەنجام دراوە، پێک هێنراوە و دادگای کاروباری نێودەوڵەتی و شۆڕشی تارانیش دۆسیەیەکی سزادانی دیکە پێک هاتووە کە هەفتەی ڕابردوو و لە سەروبەندی دووهەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی حاج قاسم شاندێک لە عێراقەوە بۆ ئەو مەبەستە هاتبوونە ئێران.

تاوانبارانی ئەو دۆسیە چ کەسانێکن؟

ئەو جۆرە کە بەرپرسانی دادوەری دەڵێن سێ وڵات لە ناوچەکە و سێ وڵات لە دەرەوەی ناوچەکە بە ئەو دۆسیەوە تێوەگلاون و ئاڵاهەڵگری ئەو هەوڵەش ئەمریکایە.

لە ئەو بارەوە زیاتر لە ١٢٧ تاوانبار ناسراونەتەوە کە ٧٤ کەسیان هاووڵاتی ئەمریکان. بۆ زیاتر لە ٤٠ تاوانبار سزا دەرکراوە.

١٣ ی بەفرانباری ١٤٠٠ بوو کە هاوکات لەگەڵ دووهەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی حاج قاسم ،یەکەم دادگای شوێنگیری دۆسیەکە لە لقی ٥٥ ی دادگای گشتی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر پوور موریدی بەڕێوە چوو.

ئێرەیی داوای خێرایی لە دۆسیەکەی کرد

موحسنی ئێژەیی سەرۆکی دەسەڵاتی داد لە نامەیەکدا بۆ فائق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵی دادوەری عێراق وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە بەڕێوەچوونی سێ خول دانوستانی کومیتەی لێکۆڵینەوەی هاوبەش لە نێوان بەرپرسانی دادوەری دوو وڵاتەکە، ئەنجامەکانی ئەو هاوکارییەی نیشاندەری ورەی دوو وڵاتەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم، هێنانی دادپەروەری و پاراستنی ئاسایش وەسف کرد.

ناوبراو هەروەها وتیشی: پێداویستی دادپەروەری لەبەرچاو گرتنی بنەمای خێرایی لە شوێنگیرییە.

گفتوگۆ لەگەڵ باڵوێزخانەی سویسڕا

بە وتەی ستایشی وتەبێژی دەسەڵاتی داد گفتوگۆ و پێوەندیش لەگەڵ باڵوێزخانەی سویسڕا وەکوو نووسینگەی پارێزەری بەرژەوەندییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا ئەنجام دراوە سزانامە لە قۆناغی دەرکردنی سزا لە قۆناغی کۆتایی نزیک بووەتەوە