ماڵپەڕێکی ئیسرائیلی رایگەیاند : ئەرتەشی ئێران لە نمایشی سەربازی ئەم دواییەدا ئۆپراسیۆنی تێکشکاندنی بنکەی ئەرتەشی ئیسرائیلی شێوەسازی کردووە‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی تایمزی ڕژێمی زایۆنی نووسی: ئێران لە نمایشی سەربازی ئەم دواییەی ئەرتەشدا ، ئۆپراسیۆنی درۆنی دژی بنکەیەکی ئسیرائیل لە رۆخی دەریای سوور ئەنجام دا.

ئەو ماڵپەڕە نووسیشی: ئەم نمایشە سەربازییەی ئەرتەشی ئێران رۆژی شەمە بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دژی ماکێتی ئەم بنکە، بنکەکە خاپوور کراوە و وێنەکانی بڵاو بووەتەوە.

لەو هەواڵەدا هاتووە ئامانج لەو ئۆپراسیۆنە لە نمایشە سەربازیەکەدا راهێنان بووە بۆ هێرش کردنە سەر ئەم بنکەیەی ئیسرائیل.