ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیداری بنەماڵەی ئایەتوڵا مێسباح یەزدی وتیان: هەندێ بەرهەمی ئایەتوڵا مێسباح یەزدی دەبێ لە زەینەکاندا جێگیر بکرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،رۆژی ۵ ی بەفرانبار بنەماڵەی ئایەتوڵا محەمەد تەقی مێسباح یەزدی چوونە دیداری رێبەری و ئەمرۆ لە دووەمین مێهرەجانی یادی ئایەتوڵا مێسباح وتەکانی ڕێبەری بڵاو کرایەوە.

رێبەری وتیان: لە جەنابی مێسباح (رضوان الله علیه)، زانستی زۆر، فیکرەی باش و داهێنەرانە، قسەی روون و ڕەوان، ئەنگێزە و ورەی بێ وێنە، ئەخلاق و هەڵسوکەوتی شایستە و بەرجەستە، ساووک و مەعریفە و وەکوو ئەمانە بە یەکجاری کۆ کرابوویەوە.

وتیشیان : مەرگ بۆ هەموان و رێگاچارە تەنیا ئەوەیە ڕێگای ئەوان درێژە پێبدرێت و هەندێ بەرهەمی ئایەتوڵا مێسباح یەزدی دەبێ لە زەینەکاندا جێگیر بکرێت و لە زەیندا بنیشێت.