سیستەمی مووشەکی بەرزایی کەمی مەجید و سیستەمی کۆنترۆڵی ئاگری تۆپخانەیی خاتەم لە ئۆپراسێۆنێکدا، درۆنە هێرشبەرەکان بە بەرزایی کەمی کردە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی قۆناغی سەرەکی مانۆڕی زولفەقار ١٤٠١ی ئەرتەش، درۆنەکانی هێزی نارنجی هێرشبەری ڕێکخراو کە دەیانەویست بچنە نێو ناوچەی گشتی مانۆڕەکەوە،لەلایەن سیستەمی ڕاداری بەرگرییەوە ناسرایەوە و پاشان بە ئامێری سیستەمی مووشەکی بەرزایی کەمی مەجید و سیستەمی کۆنترۆڵی ئاگری تۆپخانەیی خاتەم تێکشکان.

سیستەمی مووشەکی بەرگری ئاسمانی مەجید یەکەم سیستەمی مووشەکی ئەلکترۆنیک بە مەودای بڕینی ٨ کیلۆمەترە و ئەگەری شوێنگیریی لەلایەن سیستەمی سیگنالی و ناسینەوەیی و هەر جۆرە بەرەنگار بوونەوەیەک لەلایەن دوژمنەوە شکست دەدات.