دژه‌ تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند: درۆنێكی چاودێریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه‌ له‌ چۆڵه‌وانییه‌كی نزیك ناحیه‌ی به‌حركه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دژه‌ تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند: درۆنێكی چاودێریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه‌ له‌ چۆڵه‌وانییه‌كی نزیك ناحیه‌ی به‌حركه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌.

په‌یجی فه‌رمی دژه‌تیرۆری كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ كاتژمێر 19:00، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی چاودێریی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه‌ له‌ چۆڵه‌وانییه‌كی نزیك جێژنیكانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی به‌حركه‌ی پارێزگای هه‌ولێر كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و هیچ زیانێكی لێ نه‌كه‌وته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە کە"هاونیشتمانییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ روداوه‌كه‌ هیچ جێی مه‌ترسیی نییه‌".