فەرماندەیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی كوردستانی سووریا ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشێکی چەتەکانی داعشدا لەسەر ڕێگای حەسەکە-ڕەققە، کارمەندێکیان گیانی لە دەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی كوردستانی سووریا، بەیانی دوێنێ چوارشەممە چەتەکانی داعش هێرشیانکردووەتە سەر دەورییەیەکی هێزەکانیان لە نێوان حەسەکە و ڕەققە.

ئەوەش ئاشکرا بووە کە بەهۆی ئەو هێرشەوە کارمەندێکیان ئاسایش گیانی لە دەستداوە و دووانی دیکەش برینداربوون.

هێرشەکەی داعش لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێکە هێزەكانی سویاری دیموكرات - هەسەدە و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان دژی شانە نووستووەکانی داعش لە شاری ڕەققە دەستپێکردووە.