بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حسێن تائێب راوێژکاری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران بە ئاماژە بەوەی کە شرۆڤەکانی ئەمریکا لە بەرانبەر گەلی ئێران شکستی هێناوە، وتی: ئەمریکا لە هەوڵدایە رێگری لە هەژمونی ئێران لە ناوچەکە و جیهان بکات.
وتیشی: ئەمریکا پلانی ئەوەی بوو تا ساڵی 2030 ببێتە قەیخای گوندی جیهانی و ئەم بابەتەش تەنیا لە ڕێگای پەرەی تۆڕەکانی پەیوەندییەوە دەبێت بەڵام هەژمونی ئێران لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوین یەکێک لە تەنگژە جدیەکانی ئەمریکایە.
زیادیشی کرد: دوژمن بە دوای بەرجام (رێککەوتنی ئەتۆمی) مووشەکیدا دەگەرێت چونکوو ئاسایشی ئاسایشی ئیسرائیل ئەکەوێتە مەترسیەوە.
تائێب هەروەها وتی: لە نائارامییەکانی ئەم دواییەدا ئیسرائیل رۆڵی شڵەژاندن و نائارام کردنی وڵاتی لە ئەستۆ بوو و ئەمریکا بە گوشاری ئابووری دەیەویست ئێران ناچار بکات بگەڕێتەوە دانوستان و رێککەوتنی ئەتۆمی بەڵام شکستیان هێنا و ئێستا پەیام دەنێرن کە دەیانەوێت بگەرێنەوە سەر مێزی دانوستان.