فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی: ئەمرۆ دووبەرەکی کەوتووەتە گیانی دوژمنان و لەو شکستەی خواردوویانە تووڕەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەر لەشکەر سەلامی وتی: یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی سوپا ئەمەیە کە لە هەر قۆناغێکدا لە گەڵ پێشکەوتوو ترین و مۆدێڕنترین و بەهێزترین دوژمنان و پێشکەوتوو ترین جیهازات و ئامێری شەڕ بەرەو روو بووەتەوە.

سەرلەشکەر سەلامی بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییە وتی: لە ئاژاوەی ئەم دواییەدا دوژمن هەموو قڵیشەکانی ورووژاند و بە هەموو تواناوە هاتە مەیدان و هەموو ئەزموونەکانی بەکارهێنا؛ ئەگەر ئێمە ئەزموونی ڕابردوومان نەبوایە، لە بەرانبەر هەڕەشەکانەوە کورتمان دەهێنا.