وتەبێژی دەوڵەتی ئێران بە ئاماژە بە خەسارەکانی گەردەلوولی ئەمریکا وتی: ئەگەر ئەو ڕووداوە لە ئێران ڕووی بدابای مێدیاکان تا چەندین مانگ لەسەر قسەیان دەکرد و بە شێوەی ڕەش نیشانیان دەدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی بەهادوری جەهرومی، وتەبێژی دەوڵەت بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک لە تویتەر نووسی: دەیان کوژراو و بڕانی کارەبای هەزاران خانوو بە سەرما لە ئەمریکا؛ هەرچەند بەکارهێنانی باشتر و کەمتر زەرورەتێکی نیشتمانییە و کێشەی وزەش ئەگەری هەیە لە هەر شوێنێکدا ڕوو بدات، بەڵام ئەگەر ئەو ڕووداوە لە ئێران ڕووی بدابا، مێدیاکان تا چەند مانگ دەستیان لە ڕەشبێژی و قسە کردن لە سەر ناکارامەیی بەرپرسان هەڵنەدەگرت.