ئێوارەی ئەمڕۆ پاڵاوگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نه‌وت له‌سەر رێگەی هەولێر-گوێر ئاگریگرت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەركه‌وت كاڕه‌ش، وته‌بێژی بەڕێوەبەرایەتی به‌رگری شارستانی هه‌ولێر راگه‌یاند: کەمێک لەمەوبەر ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ پاڵاوگه‌یه‌كی گوێر كه‌وتوه‌ته‌وه‌.

تائێستا هۆکاری ئاگرگرتنی پاڵاوگەکە و زیانەکان بەدیاریکراوی نەزانراون.

خەندان نووسی: لە سنوری گوێر دەیان پاڵاوگەی بەرهەمهێنانی بەنزین، نەوت و گازوایل بونیان هەیە و بەشێکیان لەلایەن دەستەی ژینگەوە مۆڵەتیان پێنەدراوە و کارکردنیان بە نایاسایی دادەنرێت، بەگوێرەی زانیارییەکانیش ئەو پاڵاوگەیەی ئەمڕۆ ئاگری گرتوە، لەڕوی قەبارەوە پاڵاوگەیەکی مامناوەندییە و زیانێکی زۆری بەرکەوتوە.