بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم ڕەئیسی وتی: ئەمڕۆکە لە. یهاندا گەندەڵی، نادادپەروەری و فرعۆنی گەری زاڵ بووە. نائارامییەکانی ئەم دواییە شەڕی پارتەکان بوو و هەمووان تێیدا بەشدار بوون. خوازیارانی شاهەنشاهی، منافقین و ئیستکبار لە ئەو شەڕەدا ڕۆڵیان گێڕا.
ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆکە پەیوەندی گەلی ئێمە لە پاڵ تەرمی شەهیدان، یەکگرتوویی،یەکپارچەیی هەموو هۆز و ئایینەکان لە ئێرانە.
ڕەئیسی وتیشی: ئەگەر ئەمڕۆکە گەشە و پێشکەوتنێک هەیە، لە سێبەری یەکگرتوویی و یەکپارچەیی بەدەست هاتووە و هەر کەسێک بیەوێت یەکگرتوویی نەتەوەیی تێکبدات، لە درێژەی ستراتیژی دوژمن کاری کردووە.