پارێزگاری کەرکووک لە بوونی تیرۆریستەکان لە وادی شای و ئەبووخنجار لە پارێزگای کەرکووک هەواڵی دا و وتی: ئەو جموجووڵە بەهۆی بۆشایی ئەمنی لە ئەو پارێزگایەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، ڕاکان جبووری ڕایگەیاند : ناوچەیەک لە نێوان پارێزگاکانی کەرکووک و سەلاحەدین هەیە کە تێیدا هیچ جۆرە هێزێکی ئەمنی بوونی نییە و بە هۆی بۆشایی ئەمنی نێوان هێزەکانی فیدراڵ و هێزەکانی پێشمەرگە دەبێتە هۆی هێرشی تیرۆریستەکان.

جبووری وتیشی: هەندێک گفتوگۆ لەسەر جێگیر بوونی هێزە ئەمنییەکان لە سەرتاسەری پارێزگای کەرکووک لەگەڵ حکومەتی ناوەندی کراوە، بەڵام ئەو بابەتە هێشتا چارەسەر نەبووە.