بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر خسەردار زەبیحوڵڵا مالکی لە هاتنی کاروانی شەهیدان بۆ پارێزگای کوردستان هەواڵی دا و ڕایگەیاند: هاوکات لەگەڵ سەرتاسەری ئێران و هەروەها ڕۆژانی شەهادەتی حەزرەتی فاتمە ڕێوڕەسمی پێشوازی،بەڕێ کردن و ئەسپاردە کردنی تەرمی ٨ شەهیدی بێ ناونیشان لە کوردستان بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو زیادی کرد: ڕێوڕەسمی پێشوازی لە شەهیدانی بێ ناونیشان ڕۆژی دووشەممە کاتژمێر ١٠ ئی بەیانی لە فڕۆکەخانەی سنە بەڕێوە دەچێت و بەرەو شوێنە جیاجیاکانی پارێزگای کوردستان بەڕێ دەکەوێت.