سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزی چەکداری ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئێران لە ریزی پێنج دەسەڵاتی درۆنی جیهانە وتی: هێزی چەکداری ئێران بەردەوامە لە گەشەپێدانی درۆنی.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر محمەد باقری، سەبارەت بە توانی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی وڵات و کاریگەریی دانانی لە سەر ناوچەکە، وتی: ئێران یەکێک لە پێنج دەسەڵاتی درۆنیی جیهانە و ئەمە ئەنجامی 37 ساڵ ئەزموونە.

زیادیشی: لەم بوارەدا هێزی چەکدار بە پشت بەستن بە دەفرایەتی ناوخۆیی وڵات و هاوکاری لە کەڵ زانکۆکان، توێژبنگەکان و کۆمپانیا زانست تەوەرەکان توانییان توانایی ئێران لە بواری فڕۆکەی بێ فرۆکەواندا بەرز کەنەوە.

وتیشی: چەواشەکاری ئەمڕۆی جیهانی چەوسێنەریی لە بواری بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی ئێرانی لە شەڕی ئۆکراین، بەشێکە لە شەڕی دەروونی دوژمن و سەرەڕای ئەوەی کە ڕەنگە بەشێک لەو بابەتانە درۆ بێت، لە راستیدا نیشانەی کاریگەریی ئێران لە بواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە.

ئاماژەشی دا کە فەرماندەی سێنتکام وتوویەتی. بۆ یەکەم جار لە دوای شەڕی جیهانیی دووەم بێ ڕکابەربوونی ئەمریکا لە هێزی ئاسمانی تێکچووە و چی دیکە ئەوان ناتوانن لە گۆڕەپانێکدا کە ئێرانییەکان بوونیان هەیە یەکەمی بێ رکابەر بن لە بواری هێزی ئاسمانیدا.