بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشی دڕندانە و ڕەگەزپەرستانە لە پاریس کە بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک کەسی بێ تاوان، ئیدانە کرد.
کەنعانی زیادی کرد: ئێران بە توندی نیگەرانی کەوتنە مەترسی گیانی خەڵک بەتایبەتی موسڵمانان،کەمینەکان و کۆچبەرانە و لە سەر زەروورەتی دان بەخۆدانانی پۆلیسی فەڕەنسا لە بەرەوڕووبوونەوەی کۆبوونەوەی ئاشتیخوازانەی خۆپیشاندەران و لێکۆڵینەوەی بێ لایەن لەسەر ئەو هێرشە جەختی کرد.