بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لۆر بیکیو،داواکاری گشتیی پاریس دوای سەردانی بۆ شوێنی رووداوەکەی هێرشکردنەسەر ناوەندی کولتووریی کوردیی رایگەیاند، "لە دوای ئەو کردە تاوانبارەی کە لێرە ئەنجامدرا، یەکەی تاوانەکانی پاریس ئەرکی لێکۆڵینەوەیان پێ راسپێردراوە لێکۆڵینەوەی ورد بکەن، چونکە ئەوەی ئەنجامدرا تاوان و کوشتنە".
رۆژی هەینی کەسێک بەناوی وڵیەم بە چەک هێرشی کردەسەر ناوەندی کولتووریی کوردیی ئەحمەد کایا، کە دەکەوێتە گەڕەکی 10ـی باکووری پاریس.
لە ئەنجامدا میر پەروەر، هونەرمەندی خەڵکی ناوچەی گمگمی سەر بە پارێزگای مووش، ئەمینە کارا، خەڵکی ناوچەی قلەبان سەر بە پارێزگای شرناخ و عەبدولڕەحمان قزل گیانیان لە دەستداوە.
عەگید پۆلات، وتەبێژی ئەنجوومەنی دیموکراتی کورد لە فەرەنسا هێرشەکە بە "تیرۆریستی" ناودەبات.