نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری تاران دەڵێت کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی هێشتا نەمردووە و واشنتۆن هێشتا درێژە دەداتە دیپلۆماسی لەگەڵ تاران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆبێرت مالی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت به ئەوەی کە ئایا ڕێککەوتنی ناڤۆکی مردووە یان نا،وتی : کە ئاوا شتێک ڕووی نەداوە و پاگەندەی کرد کە واشنتۆن هێشتا درێژە دەداتە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران.

مالی لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە ئەوەی کە ئایا ڕێککەوتنی ئەتۆمی مردووە یان نا پاگەندەی کرد: کاری من نووسینی ڕاگەیاندنی مەرگ نییە بەڵکوو ئەرکی من پاراستنی بەرژەوەندی ئەمریکایە.

ناوبراو هەروەها وتیشی کە ئێران بەرپرسی بەفیڕۆ چوونی هەلی ڕێککەوتنی ناڤۆکین. بەڵام ئێستاش هەر پێمان وایە کە باشترین ڕێگا بۆ دەست نەخشەی چەکی ناڤۆکی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە ڕێککەوتنی ناڤۆکییە.