وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێمە بەردەوام ڕێزمان له سەروەری خاکی وڵاتانی دیکە گرتووەو باشە جەنابی زلنسکی بزانێت سەبووریمان لە ڕادەبەدر نییە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئێران چەندین جار وڵامی تۆمەتە بێ بنەماکانی بەرپرسانی ئۆکراینی سەبارەت بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان داوەتەوە، زیادی کرد: جارێکی دیکە جەخت دەکەم کە ئێران هیچ جۆرە چەکێکی سەربازی بۆ هیچ لایەنێکی شەڕی ئۆکراین نەناردووە.

وتیشی: ئێمە بەردەوام رێزمان لە سەروەری خاکی وڵاتانی دیکە گرتووەو باشە جەنابی زلنسکی بزانێت سەبووری ستراتێژیکی ئێران لە بەرانبەر تۆمەتەکانەوە لە ڕادەبەدر نییە.

کەنعانی زیادی کرد: جەنابی زلنسکی باشترە وانە لە چارەنووسی هەندێ لە رێبەرانی وڵاتان تر بگرێت کە دڵیان بە پشتیوانیی ئەمریکا خۆش کردبوو.