بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بەدران چیا کورد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، ساڵح موسلیم و ئاسیا عەبدوڵڵا هاوسەرۆکانی پەیەدە کۆبوەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دواى سه‌ردانیكردنى بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بۆ كوردستانی سووریا لەگەڵ بەرپرسانی کورد دیداری کرد.

دوێنێ بافڵ تاڵەبانی له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدى فه‌رمانده‌ی گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات كۆبووە و له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ى ئاشتى كرایه‌وه‌.

ئەمرۆش سەردانی بەدران چیا کورد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر، ساڵح موسلیم و ئاسیا عەبدوڵڵا هاوسەرۆکانی پەیەدەی کرد.

هەروولا باسی پەیوەندییەکان و دۆخی ئێستای کوردستانی سووریا و ئەگەری هێرشی تورکیایان کردووە.