وەزیری نەوت ڕایگەیاند: دەفرایەتی بەرهەم هێنانی نەوتی ئێران زیادی کردووە و چووینەتە کاناڵی سێ میلیۆن بەرمیل لە ڕۆژدا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ئێران بە هەواڵنێرانی وت: بە هیچ لەونێک نرخی سووتەمەنی و وزە لە ئێران زیاد ناکات و 70 لە سەدی بەکارهێنەران بە گوێرەی نمانەی ستاندارد وزە بەکار دێنن و زێدەرۆیی ناکەن.

وتیشی: لە کاناڵی بەرهەم هێنانی رۆژانە سێ میلیۆن بەرمیل نەوتداین و دەفرایەتی بەرهەم هێنانی نەوتی سووکیش گەیشتووەتە رۆژانە 200 هەزار بەرمیل.

ئەوەشی راگەیاند کە نەوتی ئێران یەکێک لە بەکوالێتی ترین جۆری نەوتە و‌ داخوازی بۆس زۆرە لە جیهاندا بۆیە بەرهەم هێنانی نەوتمان زیاد کردووە.

.