وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند عەرەبستانی سعوودی ئامادەیە درێژە بە گفتوگۆکانی لە گەڵ ئێران بدات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا بە زمانی عەرەبی نووسی: لە کۆنفرانسی بەغداد 2 لە ئۆردۆن بەشدار بووم تاکوو جەخت بکەمە سەر پشتیوانی ئێران لە عێراق. لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا ، هەلێک ڕەخسا و لە گەڵ هاوتایانم لەوانە وەزیرانی دەرەوەی عەمان، قەتەر، عێراق، کوەیت و عەرەبستان گفتوگۆمان کرد و وەزیری سعودی بە منی وت وڵاتەکەی ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئێران درێژە پێبدات.

حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان ، پێشتر بە ئاماژە بە سەفەرەکەی بۆ ئەردۆن و بەشداریی لە کۆبوونەوەی بەغداد 2، وتی: بەردەوام پێشوازی لە گفتوگۆ و هاوکاری لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە لەوانە ولاتانی دەڤەری کەنداوی فارس دەکەین. گفتوگۆی ئێمە لە گەڵ عەرەبستانی سعوودی لە ڕێگای پێشووی خۆی بەردەوام دەبێت.

زیادیشی کرد: لە ڕێگای دیپلۆماسی فەرمیدا ئامادین هەر کات کە لایەنی سعوودی ئامادە بێت، پەیوەندییەکانمان ئاسایی بکەینەوە و باڵوێزخانەکانمان بکرێتەوە.