پێوەندییە گشتییەکانی سپا لە ڕاگەیەندراوێکدا وردەکارییەکانی گورزی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپا لە گرووپی تیرۆریستی تێوەگلاو لە جەنایەتی تیرۆریستی ئیزەی ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئیتلاعاتی سپا،وەزارەتی ئیتلاعات و ڕێکخراوی ئیتلاعاتی فەراجا بۆ تێکشکاندنی گرووپی تیرۆریستی چالاک لە جەنایەتی ئیزە کە بووە هۆی شەهادەت و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە هاووڵاتیانی ئیزەیی، ڕاگەیاند.

لە ئەو ڕاگەیێندراوەدا هاتووە بە هەوڵی بەردەوامی تەکنیکی و هەواڵگری ورد، هۆکارەکانی ئەو جەنایەتە ناسرانەوە و دوای پێکدادانی چەکداری لەگەڵیان دوو کەس لە تیرۆریستەکان کوژران و دوو کەسی دیکەشیان دەستگیر کران و ژمارەیەک چەک و چۆڵیش دەستی بە سەردا گیرا.