وەزیری دەرەوەی ئێران: ئێمە ئامادەین بە لەبەرچاوگرتنی هێڵە سوورەکان دانوستانەکان کۆبەندی بەکەین.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەبدوڵاهیان لە کۆبوونەوەی بەغداد 2 لە بحرالمیت ئۆردۆن وێڕای جەخت لە سەر پشتیوانی هەمیشەیی ئێران لە دەوڵەت و گەلی عێراق، هیوای خواست کە لە ئەنجامی هاوکاری و تەعامولی وڵاتانی بەشدار لەم کۆبوونەوە، ناوچەی کەنداوی فارس گەشە، ئاوەدانی و پاوەجێی زیاتر بەخۆوە ببینێت.

وتیشی: گەشەی هاوکاری هەمە لایەنە لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و لەوانە عێراق یەکمایەتیە بۆ کۆماری ئیسلامی و جەختی کردە سەر پشتیوانی هەمە لایەنەۆ ئێران لە دەوڵەتی عێراق.

ئەمیر عەبدوڵاهیان بە ئاماژە بە پەیوەندی ڕاستەوخۆ و پاوەجێی ئێران و ناوچەکە، سیاسەتی نەگۆڕی تارانی دووری لە شەڕ و یارمەتی بە دابین کردنی ئاسایش و پاوەجێی ناوچەکە زانی.