وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاماژە بەوەی کە ئێران و تورکیا دراوسێ گرینگی وڵاتەکەی دێنە ئەژمار، وتی: نابێت هیچ هێرشێک لە خاکی عێراقەوە بکرێتە سەر ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیمانە لەگەڵ ڕوداو لە وڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە هێرشی گرووپە جیایی خوازەکانی جێگیر لە هەرێمی کوردستان بۆ سەر خاکی ئێران، وتی: گفتوگۆ لەمبارەوە بەردەوامە، من پێش لە سەفەری سودانی چوومە تاران، جارێکیش لە گەڵ ئەو سەردانی ئێرانم کرد و پاشانیش وەفدێکی ئەمنی - سیاسی لە ئێرانەوە سەفەری عێراقی کرد.

وتیشی: لە کۆبوونەوەی بەغداد 2 لە ئوردۆن لە گەڵ وەزیری دەرەوی ئێران دیدار دەکەم و هەوڵ دەدین بگەینە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتایی هێنان بەم هێرشانە، ئێمە پایبەندی یاسای عێراقین و نابێت ئێران ببێتە ئامانج لە خاکی عێراقەوە.

فواد حسێن زیادی کرد: ئێران داخوازییەکانی خۆی بە فەرمی ڕاگەیاندووە ، ئەوان وتیوویانە کە قبووڵی ناکەین گرووپە سیاسییەکانی جێگیر لە هەرێمی کوردستانی عێراق چەکیان هەبێت، هێرش بکەنە سەر ئێران و لە سنوورەکانەوە تێپەڕن. لە ئێستادا لیژنەیەکی باڵا بوونی هەیە و هەرێمی کوردستانیش تێدا بەشدارە. ئەم لیژنە ئەمنییەتی و دانوستانییە لە نێوان هەر دوو لایەندا. ئێران بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە دەبێ ئەم گرووپانە چەک بکرێن.