باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە ڕەخنە لە سیاسەتە تاک لایەنەکانی ئەمریکا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە گوشار،ترساندن و بەرەوڕووبوونەوە ڕێگاچارە نییە و ناگاتە هیچ کوێ،ئەمریکای خستە بەردەنگەوە و وتی: فریودان ڕابگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە بڕیارنامەی ٢٢٣١ و ڕێککەوتنی ناڤۆکی،وتی: ئەمڕۆ هەر ئەو جۆرە کە چاوەڕوانی دەکرا ئەندامانی ئەنجومەنەکە جارێکی دیکە پاڵپشتی خۆیان لە بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەربڕی و داوای جێبەجێ کردنی تەواوی ئەو ڕێککەوتنەیان کرد.

ئەو دیپلۆماتە ئێرانییە وتیشی: گوشار، ترساندن و بەرەوڕوو بوونەوە ڕێگاچارە نییە و ناگاتە هیچ کوێ. ئەگەر ئەمریکا بەڕاستی خوازیاری بوژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکییە، ئەبێ تەنیا پشت بە دیپلۆماسی ببەستێت. ئێرانیش بەش بە حاڵی خۆی پابەندی گفتوگۆ و. دیپلۆماسی دەبێت.