بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، غەیاس سورچی لە گفتگو لە گەڵ ئەلمەعلومە بە ئاماژە بەوەی کە هەرێمی کوردستان نابێتەوە دوو بەش، وتی: سەرەڕای ئەوەی کە ئێستا لە هەرێمی کوردستان ڕوودەدات، یەکێتی بە هیچ لەونێک بیر لەم بژاردەیە ناکاتەوە.
سورچی زیادی کرد: یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 26 هەزار شەهیدی داوە و هیچ کات بە دوای پارچەکردنی هەرێمی کوردستانەوە نییە بەڵام لەبەرانبەر سیاسەتە فەشەلەکاندا لە هەرێم دەستەوسان نابێت.
ئەوەشی وت کە یەکێتی نیشتیمانی کۆبوونەوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بایکۆت کردووە بە هۆی ناڕوون بوونی سیاسەتەکانی هەولێر.