کارگێڕی ئاو و ئاوەڕۆی کوردستان وتی: دوای کردنەوەی کەناڵی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی ئازاد بۆ ناو پاڵاوگەی سنە کە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار ئەنجام درا، ئێستا سەداسەدی شاری سنە ئاوی بەکوالێتی بەرزی ئەو بەنداوە بەکار دەهێنن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد فەرهاد بە ئاماژە بە ڕەوتی جێبەجێ کردنی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی بەنداوی ئازاد بۆ ناو پاڵاوگەی ئاوی سنە وتی: ئەو پڕۆژە کە بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار لە دەی سەرماوەز کرایەوە بووە هۆی ئەوەی کە سەرجەم حەشیمەتی شاری سنە لە هەموو گەڕەکەکان ئاوی بە کوالێتی بەرز بەکار بهێنن.

ناوبراو وتیشی: بەختەوەرانە بە لێکدانەوەکان ڕوون بووەوە کە هاووڵاتیانی ئەو شارە لە ئاوی خواردنەوەی بەنداوی ئازاد ڕەزامەندی تەواویان هەیە.