وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ئێران هاورێژ لەگەڵ بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆی و بە گوێرەی یاسای نێودەوڵەتی پەیوەندییەکانی رێکدەخات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران پاگەندەکانی سەرۆکی دەزگای سیخوڕی ئەمریکا هاوپەیوەند بە هاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا و تۆمەتدانی لە ئێران سەبارەت بە شەری ئۆکراینی بێ بنەما و بەشێک لە شەڕی پروپاگەندەی ئەمریکا دژی ئێران وەسف کرد.

کەنعانی وتی: بەرپرسانی ئەمریکایی لە درێژەی پاگەندە سیاسییە بێ بنەماکان و هەنگاوە نایاساییەکانیان دژی ئێران، هاوکاری بەرگرانەی سەربازی ئێران و رووسیا دەخەنە ژێر پرسیار.

وتیشی: ئەم پڕوپاگەندەیەی ئەمریکاییەکان کە لە سەر بنەمای درۆ و فریودانە بە ئامانجی گوشاری سیاسی لە سەر ئێران ، ئێران هەراسی و داپۆشینی شەڕخوازی ئەنجام دەبێت.

ئەو بە ئاماژە بەوەی کە پەیوەندی ئێران و رووسیا دژی هیچ وڵاتێکی سێهەم نییە جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پەیوەندی دەرەوەیی ئیزن لە کەس ناخوازێت