بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپەئۆ، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە درێژەی پشتیوانییەکانی واشنتۆن لە ئاژاوە و بشێوی لە ئێران ، پاگەندەی کرد کە هیچ هیوایەک بە هاوکاری لە گعڵ حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران نییە.
پەمپەئۆ پاگەندەی کرد کە هیچ هۆکارێک نییە کە ئەمریکا بەردەوام بێت لە هاوکاری یان دانوستان لە گەڵ ئێران.
وتیشی: دەوڵەتی پێشووی ئەمریکاش هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ پشتیوانی لە بشێوییەکان و درێژەدان بە ئاژاوە بەکارهێناوە.
ئەوەشی دووپات کردەوە کە دەوڵەتی بایدن و جیهان دەبێ بەردەوام بن لە ئیدانە کردنی تاران.