جووڵەی بێ وێنەی فڕۆکەکانی ئەمریکا بەرەو بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای ئەنبار لە ئارادایە و هێشتا زانیارییەک لە بەردەست نییە کە ئایا ئەو فڕۆکانە جیهازاتی سەربازی دەگوازنەوە یان ڕاوێژکاران و هێزە ڕەزمییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوەیەکی ئەمنیەتی لە پارێزگای ئەنبار لە هاتوچۆی بێ وێنەی فڕۆکەکانی ئەمریکا لە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای ئەنبار هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو سەرچاوە لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: جووڵەی بێ وێنەی فڕۆکەکانی ئەمریکا بەرەو بنکەی عەین ئەسەد لە ناوچەی بەغدادی لە ڕۆژئاوای ئەنبار لە ئارادایە و هێشتا زانیارییەک لە بەردەست نییە کە ئایا ئەو فڕۆکە فڕۆکەگەلە جیهازاتی سەربازی دەگوازنەوە یان ڕاوێژکاران و هێزە ڕەزمییەکان.

ئەو سەرچاوە ئەمنیەتییە زیادی کرد کە ئەگەری زۆری هەیە هێزەکانی ئەمریکا خەریکی جێگیر بوونن و جیهازاتی پێویستیان لە بنکەی ئەلتنف لە سووریاوە دەگوازنەوە بئ عەین ئەسەد.