وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: داهێنەرانی بڕیارنامە، لە جیاتی دڵسۆزی دوو ڕوویانە بۆ مافی مرۆڤ، لە هاوڕێیانی کردنی تیرۆریزمی ئابووری ئەمریکا لە دژی ئێران دەست هەڵبگرن و میوانداری لە گرووپە تیرۆریستییەکان ڕابگرن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە پەسەند کردنی بڕیارنامەی دژە ئێرانی لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان کە وەکوو ساڵانی ڕابردوو بە پێشنیاری کەنەدا و بە پاڵپشتی وڵاتانی ئەوروپی و ئیسرائیل هاتە ئاراوە، ئەو بڕیارنامەیەی نیشاندەری دوو ڕوویی داهێنەرەکانی و نایاسایی وەسف کرد.

ڕوانگەی فێڵبازانەی داهێنەرانی ئەو بڕیارنامە بۆ بەکارهێنانی بنکە نێودەوڵەتییەکان بۆ گوشار لە سەر ئێرانی نمانەی ڕوونی کەڵکوەرگرتنی ئاوەژۆ لە چەمک و بایەخە بەرزەکانی مافی مرۆڤ بۆ بەرەو پێش بردنی ئامانجی سیاسی وەسف کرد.

کەنعانی بە ئاماژە بە هەوڵی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ بەردەوامی ترساندن لە ئێران شەڕی ڕەوانی لە دژی کۆماری ئیسلامی وتی: داهێنەرانی بڕیارنامە، لە جیاتی دڵسۆزی دوو ڕوویانە بۆ مافی مرۆڤ، لە هاوڕێیانی کردنی تیرۆریزمی ئابووری ئەمریکا لە دژی ئێران دەست هەڵبگرن و میوانداری لە گرووپە تیرۆریستییەکان ڕابگرن.