بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕایگەیاند کەسانی سەرەکی هۆکاری تیرۆر کردنی مەولەوی عەبدولواحد ریگی پێش نوێژی هەینی سوننەی شاری خاش لە باشووری ئێران دەستبەسەر کراون.
وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران رایگەیاندووە کە ئەو کەسانە ویستوویانە لە ئێران هەڵبێن کە هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەریان کردوون.