جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران وێڕای جەخت لەسەر پێداویستی خێرا کردنەوەی ڕەوتی جێبەجێ کردنی بەرنامەی ٢٥ ساڵەی هاوکاری ئێران و چین لەسەر زەروورەتی ڕێز بۆ یەکپارچەیی خاکی ئێران وەکوو بنەمایەکی سەرەکی و نەگۆڕ جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد موخبر لە کۆبوونەوەی بەرنامەی هاوکاری گشتی ئێران و چین کە بە ئامادەبوونی هو چون هوا جێگری یەکەمی سەرۆک وەزیرانی چین بەڕێوە چوو لە سەرۆک کۆماری چین بە بۆنەی پاڵپشتی لە ئێران لە تەڤل بوونی ئێران لە ڕێکخراوی شانگهای و بریکس دەسخۆشی کرد.

ناوبراو بە ئاماژە بە پاشەکەوتی نەوت وو گازی ئێران و دەفرسیەتی بەربڵاوی ئێران لە بەشی جیاواز وەکوو ترانزیت وتی: تاران ئامادەیە هاوکارییە هاوبەشەکانی خۆی لەگەڵ چین لە بەشی جیاواز وەکوو وزە،ترانزیت و وەبەرهێنان پەرە پێبدات.

ناوبراو پاراستن و ڕێز بۆ یەکپارچەیی خاکی ئێرانی بابەتێکی هەستیار و گرینگ بۆ بەرپرسان و گەلی ئێران وەسف کرد و لەبەرچاوگرتنی ئەو بنەمایەی نەگۆڕ وەسف کرد.