بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر محەمەد ڕەزا ئاشتیانی وەزیری بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکان لە گفتوگۆیەدا لە شرۆڤەی کۆبوونەوەی کارناسانی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئۆکراینا سەبارەت بە بەکارهێنانی ڕووسیا لە درۆنی ئێرانی لە شەڕی ئۆکراینا،وتی: لایەنی ئۆکراینا هیچ بەڵگەیەکی لەسەر بەکارهێنانی ڕووسیا لە درۆنی ئێرانی لە شەڕی ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوەی تەکنیکی پێشکەش نەکرد و ئەوەی خستووەتە کۆبوونەوەی دوایی.
ناوبراو زیادی کرد: ئەڵبەت ئەو بابەتە،گرینگ و شوێنگیری ناکرێت، چونکوو زۆربەی قسەکان بە پێی لێدوانی بێ بنەما و دەنگۆکانە.
هەروەها وتیشی هاوکاری سەربازی ئێران و ڕووسیا لە ڕابردووەوە هەبووە و بۆ شەڕی ئۆکراینا نییە.