سەرۆکی کۆمیسیۆنی دادوەری و مافەوانی مەجلیس پاگەندەی دەستدرێژی بۆ سەر زیندانییەکانی ڕەتکردەوە و وتی: دوژمنەکان و نەیارانی نیزام پاگەدەیەن سەبارەت بە دۆخی زیندانیان بڵاو کردۆتەوە کە بە هیچ لەونێک جێگای باوەڕ نییە.

حوجەتولئیسلام مووسا غەزەنفەر ئابادی لە دیمانە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی مێهر وتی: پاگەندەکان سەبارەت بە دۆخی زیندانییەکان بەتایبەت زیندانی ژنان لە ئێران بڵاو بووەتەوە، ئەم پاگەندانە زۆرتر لە لایەن کەسانێکەوە بڵاو دەبێتەوە کە هیچ زانیارییەکیان لە دۆخی زیندانی ژنان نییە و پاگەندەی دەستدرێژی بۆ سەر زیندانییەکان بە تەواوەتی درۆیە.

غەزەنفەر ئابادی وتیشی: ئێمە زۆر جار سەردانی زیندانی ژنانمان کردووە ئەم پاگەندانە هەمووی درۆیە و چاودێری و بەڕێوەبەریی زیندانی ژنان لە لایەن فەرمانبەری ژنەوە ئەنجام دەدرێت و حەراسەت و پاراستنی زیندان لە لایەن پیاوانەوە دەکرێت کە هەموو ئەمانە کەسانێکی بڕوادار و جێگای متمانەن.

ئەوەشی وت کە کۆمەڵگای ئێران ئیسلامی و خاوەن بڕوا و موسڵمانن و بەردەوام دوژمنان تۆمەت و درۆی وا هەڵدەبەسنن وسەبارەت بە ئێران پاگەندەی لەم جۆرە بڵاو دەکەنەوە.