سندوقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لە ساڵی ٢٠١٥ تا ئێستا لە یەمەن،زیاتر لە ١١ هەزار منداڵ کوژراون یان کەم ئەندام بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیکۆنۆمیک تایمز، سندوقی منداڵانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا لە کوژران یان کەم ئەندامبوونی زیاتر لە ١١ هەزار منداڵ لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تا ئێستا لە یەمەن هەواڵی دا.

یونیسێف لە ئەو بەیاننامە ڕایگەیاند کە لە ئەو ئامارە تەنیا ڕووداوەکانی پشت ڕاست کراو لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە لەبەرچاو گیراوە.

ڕووداوگەلێک کە دەگەڕێتەوە بە دوای تەڤل بوونی هاوپەیمانی بە ڕێبەری ئالی سعوود بە شەڕی یەمەن و لە ئەنجامدا ئەگەری بەرز بوونەوەی ژمارەی کوژران و برینداربوونی منداڵان بۆ زیاتر لە ١١ هەزار کەس هەیە.