فیناڵس پێشبڕکێیەکانی مۆندیالی زۆرانی ئازادی جیهان بەڕێوەچوو و ئێران بە شکست هێنان بەرانبەر ئەمریکا پلەی دووەمی وەدەست هێنا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیناڵی پێشبرکێیەکانی مۆندیالی زۆرانی ئازاد بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لە ویلایەتی ئایۆوای ئەمریکا لە نێوان هەڵبژاردەی ئێران و ئەمریکا بەڕێوەچوو کە بە ئەنجامی 4 بەرانبەر بە 6 ، ئەمریکا بردیەوە.

هەڵبژاردەی ئێران دوێنێ لە گەڵ یانەی هەڵبژێردراوانی جیهان و یانەی ژاپۆن چووە مەیدان و ئەوانی بردەوە.