بە هۆی بەردەوامیی دەستێوەردانەکانی بەرپرسانی بریتانیایی لە کاروباری ناوخۆیی ئێران باڵوێزی ئینگلیز بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمرۆسایمۆن شرکلیف، باڵوێزی ئینگلیز لە ئێران بانگهێشت کرا بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران تاکوو نارەزایەتی تاران بە دەستێوەردانی لەندەن لە کاروباری ناوخۆیی ئێران بە تایبەت لە رووداوەکانی ئاژاوەی ئەم دواییە.

لەو دیدارەدا جەخت کرا کە هەوڵی بریتانیا و میدیاکانی سەر بە لەندەن بۆ بووژاندنەوعی بشێوی لە ئێران بە هیچ کوێ ناگات و ئەنجامێکی جگە لە زیادکردنی نەفرەتی خەڵکی ئێران لەوانی نییە.