جێگری فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی:ژمارەیەکی زۆر سیخوڕی رژێمی زایۆنیمان دەستبەسەر کردووە و دەستگیریش دەکەین و سزایان دەدەین.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار فەدەوی لە دیمانە لەگەڵ ئەلعالەم وتی: بە پێی ئەو کۆنتڕۆڵەی هەمانە ژمارەیەکی زۆر سیخوڕی ڕژێمی زایۆنی دەستبەسەر کراوە و دەستبەسەر دەکەین و هاوڕێژ لەگەڵ کردەوەکانیان سزایان دەدەین.

فەدەوی لە وڵامی پرسیارێکدا لەبارەی کوردستان، جیایی خوازان، تیرۆریستان و سەفەری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیری عێراق بۆ تاران و سەفەری سەردار قائانی بۆ عێراق وتی: سەرچاوەی ئەم بابەتە لە ناوخۆی عێراقدایە ئێمە عێراق بە یەک حکوومەت زیاتر نازانین و ئەویش حکومەتی ناوەندیە، لەو کۆبوونەوانە کە لە بەغدا و بە ئامادەبوونی بەرپرسایئەم وڵاتە و هەرێم بەرێوەچوو، جەختیان بوو کە نابێت ئەم رووداوانە روو بدات.

کەسانێ کە لە گەڵ ئێران و شۆرشی ئیسلامی دوژمنی دەکەن نابێت لەوێ هێلانەیان هەبێت و دەبێ بڕۆن و ئێمەیش لەمێژە وتوومانە ئەم کارە خۆتان ئەنجامی بدەن ئەگەر ئەم گرووپە دژە شۆرشە ئێرانیانە بە گوێتان ناکەن، ئێمەیش سەبر و تاقەتێکمان هەیە و دوای ئەوە راستەوخۆ هەنگاو هەڵدەگرین.چەندین جاریش بە تێبینیەوە کارمان کردووە تا رادەیەک کە نەک تەنیا خەڵک بەڵکوو تەنانەت بنەماڵەی دژە شۆڕشەکانیش لە مەترسیدا نەبن.

سەردار فەدەوی لە پرسی ئیسرائیل و دەستگیری سیخوڕەکانی مووسادیش لە ئێران وتی: بە پێی ئەو کۆنتڕۆڵەی هەمانە ژمارەیەکی زۆر سیخوڕی ڕژێمی زایۆنی دەستبەسەر کراوە و دەستبەسەر دەکەین و هاوڕێژ لەگەڵ کردەوەکانیان سزایان دەدەین.