وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی بە سڕینەوەی پرێس تیڤی لە مانگیلەی یووتێلسەتنیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا کاردانەوەی بە سڕینەوەی کەناڵێکی ئێرانی لە مانگیلەی یووتێلسەت نیشان دا.

کەنعانی لەو تویتەیدا نووسی: بەم کارە دژی پرێس تیڤی ڕواڵەتی درۆینەی ئازادی رادەربڕین و بڵاوبوونەوەی ئازادانەی زانیاری ئاشکراتر دەکات.

ئەوەشی نووسی: لە حاڵێکدا کە ئەورووپا میوانداری کەناڵی جۆراوجۆری پەرەدەر بە توندوتیژی و تیرۆریزم دژی ئێر انە، بەڵام مانگیلەی یوتتل سەت، کەناڵی پرێس تیڤی بە هۆی گەمارۆکانی یەکێتی ئەورووپا سڕیوەتەوە!