بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لە میانی کۆبوونەوە لەگەڵ ماتسومۆتۆ فوتۆشی باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق رایگەیاند:"ئێمە ناتوانین پشتگیری ئەو سیاسەتە ناتەندروستە بکەین کە حکومەت پەیڕەوی دەکات، هەموو جومگەکان قۆرخکراون و ژیانی خەڵکەکەمان لەبەردەم مەترسیی حکومەتێکدایە کە جیاکاری لەنێوان شارەکاندا دەکات".
سەرۆکی یەکێتی دەشڵێت: "هەر بۆیە ئێمە و لایەنە سیاسییە هاوهەڵوێستەکانی تری هەرێم دژی دەوەستینەوە و لەوبارەیەوە بڕیاری پێویست دەدەین".