کارناسێکی سووریایی وتی: ئامانجی درێژەی شەڕ و گەمارۆی ئابووری ئەمریکا و ڕۆژاوا لە دژی سووریا، پەسەند کردن و جێبەجێ کردنی پڕۆژەی ڕووخێنەر و پەرەی تیرۆریزم و ئاژاوە لە سووریا، ئێران، عێراق و ڕووسیایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی هەواڵی ئەلمەعلوومە، سەعید فارس سەعید کارناسی پرسەکانی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی نەتەوەیی سووریا ئاشكرای کرد کە ئەمریکا شانە نوستووە تیرۆریستییەکان بۆ پەرەسەندنی ئاژاوە، خراپکاری و کێشە لە چالاکی ناوەندە دەوڵەتییەکان لە عێراق و سووریا هان دەدات.

بە گوێرەی ئەم ڕارپۆتە، کارناسی سووریایی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە زیادی کرد: ئەمریکا و ئیسرائیل لە ڕێگای هاوپەیمانەکانی خۆیانەوە لە ناوچەکە، شانە نوستووە تیرۆریستیەکانیان پێک هێناوە و ئەگەری هەیە بۆ پەرەپێدانی ئاژاوە، خراپەکاری و کێشە لە ناوەندە دەوڵەتییەکان لە عێراق و سووریا فەرمانی هێرش بدەن.

ناوبراو وتیشی: ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوایی، ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی و هەندێک ڕژێمی دواکەوتووی جیهانی ئیسلام، هەمووان لەگەڵ دەوڵەتی ئەمریکا و هێزە زایۆنی-ڕۆژاواییەکان لە هاوکاری و هاوئاهەنگی تەواودان تا وڵاتانی سەربەخۆ و وڵاتانی ئێمە ناسەقامگیر بکەن و سامانەکانی ئێمە بە تاڵان دەبەن و ئێمە بۆ خزمەت بە بەرژەوەندی و پڕۆژە گوماناوییەکانی خۆیان تووشی کێشە بکەن.

سەعید درێژەی دا: ڕۆژاوا بە پاڵپشتی بێ بڕوانەوە لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە و وڵاتانی ئێمە، سیاسەتی گەمارۆ و شەڕی ئابووریان گرتووەتە پێش. درێژەی شەڕ لە دژی سووریا و گەمارۆی ئابووری سەپێندراوی ئەمریکا و ڕۆژاوا لەسەر ئەو وڵاتە بە ئامانجی پەسەند کردن و جێبەجێ کردنی پڕۆژەی ڕووخێنەر و پەرەسەندنی تیرۆریزم و ئاژاوە لە سووریا، ئێران، عێڕاق و ڕووسیایە.