ڕێوڕەسمی رۆژی نەتەوەیی خوێندکار کەمێکپێش ئێستا بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوەچوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 16ی سەرماوەز، حەفتادەمین ساڵوەگەڕی رۆژی خوێندکار بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار لە هۆڵی فێردۆسی زانکۆ تاران دەستیپێکرد.

لەم رێورەسمە کە بە میوانداریی زانکۆی تاران و زانکۆی زانستە پزیشکییەکان بەرێوەدەچێت، خوێندکارانی زانکۆکانی دیکەش بەشدارن.

سەرۆک کۆماری ئێران لەم ڕێورەسمەدا وتی: رۆژی خوێندکار رۆژی دوژمن ناسین و دژایەتی دوژمن و هۆشیاریی خوێندکارانە.