ئەندامانی شۆرای باڵای شۆڕشی فەرهەنگی لەگەڵ ئایەتوڵا خامنەیی رێبەری باڵای ئێران دیداریان کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامانی شۆرای باڵای شۆڕشی فەرهەنگی ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەمە لەگەڵ ئایەتوڵا خامنەیی ڕێبەری ئێران دیداریان کرد.

ڕێبەری لەو دیدارەدا جەختیشیان کردە سەر پێویستی ناسینی وردی لاوازییە فەرهەنگی، هەوڵ بۆ دۆزینەوەی رێگاچارە و پەرەدان بە بژاردەی دروست.

وتیشیان: گرینگترین رۆڵ و ئەرکی ئەم شۆرا، ڕێنوێنی فەرهەنگی وڵات و کۆمەڵگایە.

ئەوەشیان وت کە دەکرێت بە یارمەتی بنەماکانی فیکری شۆرش و‌گەنجانی چالاک، ئەو فەرهەنگ و ورە شۆرشیە جارێکی تر دووبارە بکرێتەوە و جووڵەیەکی گەورەی فەرهەنگی بێتە دی.

ڕێبەری راشیانگەیاند کە شۆرا دەبێ بۆ هاتنەدی ئەم‌کارە فیکر و پلانڕێژی هەبێت.